دوای دوو سەعات كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆتایی هات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری گەلی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سێ بۆ چوار بژاردەی لەبەردەمدایە و بڕیارە لە رێگەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی یان راگەیەندراوێکەوە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و بڕیاری کۆتایی ئاشکرا بکرێت.