وەزارەتی خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق رایگەیاند، چیتر رێگە نادرێت مامۆستایانی زانکۆ
حکومییەکان لە زانکۆ و کۆلێژە ئەهلییەکاندا وانە بڵێنەوە.
ئامانجی سەرەکی
لە دەرکردنی ئەم بڕیارە، رەخساندنی دەرفەتی کارە بۆ هەڵگرانەی بڕوانامە باڵاکان
(ماستەر و دکتۆرا) کە تاوەکو ئێستا دانەمەزراون و بێکارن، تاوەکو بتوانن لە ناوەندە
ئەکادیمییە ئەهلییەکاندا کار بکەن و خزمەت پێشکەش بکەن.