سەعدی ئەحمەد پیرە:یەكێتی و پارتی بەردەوام كۆبوونەوەیان هەبووە

کوردستان 03:45 PM - 2026/10/26

سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام كۆبوونەوەیان هەبووە وهیچ كاتێك بێ كۆبوونەوە نەبوون.

ووتیشی، ئێمە لە حكومەتێك و لە پەرلەمانێك پێكەوەین لە ڕێگەی تەلەفۆن ویەكتربینینەوە یەكێتی و پارتی پەیوەندییان هەبووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ووتیشی، هیوادارم ئەو پرسیارانەی تایبەتە بەو پرسە لە ئەندامانی تیمی دانوستانكار بكرێت و ئەوان وردەكاری باشتریان لەلایە.

 سەبارەت بە هەمواركردنەوەی دەستوری عیراق و دیاریكردنی مافە دەستورییەكانی كورد، سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت، ئەو بابەتە لە پەرلەمانەوە ناكرێت دەبێت لە ڕێگەی حكومەت و لە رێگای پشتیوانییەكانی تر كە هەبووە بكرێت.

وتیشی، ئێمە یەكەم ساڵمان نیە بەشدارین لە حكومەتی عیراقدا ،بەڵكو پێشتریش بەشداربووین ،بەڵام تیمی ئێستا بەراورد بەتیمیەكانی پێشووتر بەهێزنین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو