رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسێكی نوێ كەتوشی ئاژەڵ و مرۆڤیش دەبێت رادەگەیەنێت

کوردستان 03:35 PM - 2026/10/26

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند،ڤایرۆسی شامۆندا ڤایرۆسێكە لە ڕێگەی مێشوولەیەكەوە تووشی مانگا ومەڕ و بزن و ئەسپ دەبێت ولە ئاژەڵدا دەبێتەهۆی دروستبوونی تا وگرفتەكانی هەرس وكەمبوونەوەی شیر و لەبارچوونی بێچوو و شێواویی زگماكی لە بێچووەكاندا.

 هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، دەكرێت ڤایرۆسەكە  تووشی گرفتی پەیوەست بە مێشك و دەمارەوە ببن وەكو، گەشكە، هەوكردنی مێشك و لەدەستدانی كۆنترۆڵی جەستە.
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەسەرەتای ئۆكتۆبەری ئەم ساڵدا پیاوێكی فەڕەنسی تووشی ڤایرۆسەكە بووە و ئەمەش دەبێت بە یەكەم حاڵەتی تووشیوونی مرۆڤ بەم ڤایرۆسە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

ئاشكراشیكردووە، پیاوەكە خۆی بەهۆی نەخۆشییەكی دیكەوە سیستمی بەرگریی زۆر لاواز بووە و لەپاش تووشبوونی بەم ڤایرۆسەش گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت، ئەو نیشانانەی بۆی دروست بوو، زیاتر گرفتی مێشك و دەمار بوون، بە وردیش نەزانراوە كە لە مرۆڤدا چ نیشانەیەك دروستدەكات وتاوەكو ئێستاش هیچ دەرمانێكی دژەڤایرۆس و ڤاكسینێكی تایبەت بەم ڤایرۆسە نییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو