بەشێك لەدانیشتوانی گەڕەكی گڕگەی شاری سلێمانی كەبە ( 98 كانی قڕگە) ناسراون بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا ئاماژەیان بەوەكرد: ماوەی 13 ساڵە لەو گەڕەكەدا بەدەست كێشەی بێ ئاوی و شكاندی بۆری و ئاوەڕۆ و كەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن و لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستاندا ترسیان لەوە هەیە لافاو زیانیان پێبگەیەنێت، وتەبیژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت،ئەو كۆمپانیایەی پێشتر هێنرابوو، بەهۆی كەمتەرخەمییان لەكارەكەیان گرێبەستەكەیان هەڵوەشاندوونەتەوەو ئێستا كۆمپانیایەكی دیكە خەریكی تەواوكردنی كارەكانە و راشیدەگەیەنێت بەزووترین كات گرفتەكەیان بۆ چارەسەر دەكرێت .