تەندروستی كۆیە لەسەر قسەی ئەو پەرلەمانتارەی كە وتی رێگریم لێدەكرێت لە هێنانی ئامێری پزیشكی بۆ كۆیە روونكردنەوە دەدەن

کوردستان 02:57 PM - 2026/10/26

ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٦/١٠/٢٥، (ئاڤێستا مام یەحیا) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: کە ویستوویەتی چەند ئامێرێک بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید لە کۆیە دابین بکات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی باڵادەستی ئەو قەزایەوە ڕێگری لێکراوە، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە دەڵێت: ئەم جۆرە لێدوانانە ڕەتدەکەینەوە، ئەم بەڕێزە هیچ ڕۆژێک سەردانی نەکردووین تاکو لە نزیکەوە بزانێت کێشە و گرفتەکانی تەندروستی چین.
دەشڵێن: تاوەکو ئێستا رێگرییان لە هیچ هاوکارییەک نەکردووە كە خزمەتی هاووڵاتییان بکات و سوپاسی ئەو کەسانەش دەکەن کە هاوکارییان دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو