دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی رەتكردەوە

کوردستان 03:31 PM - 2026/10/26

دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی رەتكردەوە و بڕیاردانیشی لەسەر سكاڵای دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 12  دواخست.

لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی بە پاساوی ئەوەی لە تایبەتمەندیی دادگەكەدا نییە، رەتكردەوە.هەروەها دادگاكە تاوتوێكردنی سكاڵای دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كردنی بە كاربەڕێكەری بۆ رۆژی 14ـی كانوونی یەكەمی ئەم ساڵ دواخست.

سكاڵاكاران داوای گۆڕینی ناونیشانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بۆ حكومەتی كار بەرێكەركردبوو، ئەمەش بەپاساوی ئەوەی تەمەنی حكومەتەكە بەسەرچووە، هەروەها سكاڵایەكی تریش لەدژی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرابوو، سەرجەم سكاڵاكارەكانیش كوردبوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو