بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، دەستدەكەن بە دابەشكردنی 253 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنوری قەزای سەیدسادق.
شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، سەعات نۆی بەیانی تیروپشكی دابەشكردنەكە لە هۆڵی رۆشنبیری سەیدسادق بەڕێوەدەچێت و لیستەكە لە 223 فەرمانبەر و خانەنشین و 22 زیندانی سیاسی و هەشت وارسی شەهیدان پێكدێت.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆسەكە بە چاودێریی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی قەزاكە بەڕێوەدەچێت، شارەوانیی سەیدسادقیش تەئكیددەكاتەوە كە دابەشكردنەكە بەپێی خاڵبەندی و قۆناغ بە قۆناغ لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین خاڵ بەردەوام دەبێت.
شارەوانی سلێمانی داواشدەكات لە سەرجەم ئەو كەسانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە، كە پێویستە پێنج كۆپی لە هەریەك لە كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری، لەگەڵ بەڵگەنامە ئەسڵییەكانیان و هاوسەرەكانیان لە كاتی ئامادەبووندا پێبێت.