جەبار یاوەر: بەپێی رێككەوتن هێزی پێشمەرگە یەكی گرتووەتەوە

کوردستان 03:03 PM - 2026/10/13

 ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەڵێت: هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرێككەوتن یەكی گرتووەتەوە.

جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان لەمیانەی بەشداری كردنی لەپانێلێكی دیداری مێری لەشاری هەولێر رایگەیاند: هێزی پێشمەرگە بەرێككەوتن بەكی گرتووەتەوە و ئەمەش دەستكەوت و هەنگاوێكی گرنگە بۆ كورد، سەبارەت بەكشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش وتی: پێویستە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عیراق ئامادەبن بۆ هەر ئەگەر و ئاڵنگارییەك، هاوكات باسی لەوەكرد: سەرباری كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڵام هەماهەنگی لەنێوان ئەو هێزانە لەگەڵ حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، راشیگەیاند: ئەكری پاراستنی ئاسمانی بەغدا و هەرێمی كوردستان لەئەستۆی عیراق دەبێت..

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو