لە پێناو پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ڕێزلێنان لە ژینگەیی ناوچەکە، دامەزراوەی ڤیم بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، هەڵمەتێکی تایبەتیان بۆ ڕزگارکردن و ئەرشیفکردنی داربەڕوویەکی بەتەمەن لە گوندی داربەڕوولە ئەنجامدا.
هەروەها پلێتێکی تایبەتی ناساندن و ئەرشیفکردن بۆ داربەڕووەکە جێگیرکرا، کە بەپێی خەمڵاندنە زانستییەکان تەمەنی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵە.
بە مەبەستی نوێکردنەوەی ژیانی درەختەکە و یارمەتیدانی بۆ گەشەسەندنی دووبارە، سەرجەم لقە وشکبوو، مردوو و نەخۆشەکانیان هەڵپاچی و بڕییەوە. هەروەها چەندین دەرمان و چارەسەری پزیشکیی کشتوکاڵیی پێویست بۆ بەهێزکردنی ڕەگ و گەڵاکانی بەکارھێنران تاوەکو لە فەوتان و تێکچوونی زیاتر بپارێزرێت.