پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لە دیداری میری دەربارەی چەند پرسێكی گرنگ قسەدەكات

کوردستان 10:51 AM - 2026/10/13

ئەمڕۆ دووشەممە، دووەم رۆژی دیداری میری كە لەلایەن  ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە  بەڕێوەدەبرێت، لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و چەند پانێڵ و گفتووگۆیەكی گرنگ سەبارەت بە دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەو جیهان بەڕێوەدەچێت.

 بە پێی كارنامەی دیدارەكە،ئەمڕۆ دووشەممە، سەعات 3ی پاشنیووەڕۆ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، بەشداری پانێڵێكی تایبەت دەكات لە ژێر ناوی  كوردستان لە خاڵی وەرچەرخاندا و ئاسایش و فیدراڵیزم و پەیمانی سیاسی نوێ و گفتووگۆی وردی لەبارەوە دەكرێت.

هەروەها تونجەر باقرهان هاوسەرۆكی دەم پارتی بەشداری پانێلێك دەكات بەناوی (لەململانێوە بۆ چارەسەرێكی نوێ.. توركیا و كورد و ئایندەی ناوچەكە)، جگە لەویش مەزڵوم عەبدی راوێژكاری سەرۆك كۆماری سوریا و سەركردەی پێشووی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەشداری پانێڵی ( كوردانی سوریا و دەوڵەتی نوێ.. لەئۆتۆنۆمی بۆ سوریای دیموكرات)..

دیداری میری كۆنفرانسێكی ساڵانەی نیشتمانی و نێودەوڵەتییە كە لەلایەن ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە لە شاری هەولێر ڕێكدەخرێت، ئەم دیدارە یەكێكە لە گرنگترین پلاتفۆرمە سیاسی و ئەكادیمییەكانە لە هەرێمی كوردستان و عیراق كە تێیدا سەركردە باڵاكان و دیپلۆماتكاران و پسپۆڕانی ناوخۆیی و دەرەكی كۆدەبنەوە بۆ تاوتێكردنی پرسە ستراتیژی و سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو