دەستپاكی عیراق: 829 لێپرسراو سامانیان ئاشكراكردووە

عیراق 10:51 AM - 2026/10/11

دەستەی دەستپاكی  عیراق رایدەگەیەنێت، لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، 829لێپرسراو و فەرمانبەری پلەباڵا  لە سەرانسەری وڵاتدا زانیارییە داراییەكان و ئاماری سامانی خۆیان ئاشكرا كردووە و تەسلیمی فەرمانگەی خۆپاراستنی دەستەكەیان كردووە.
دەستەی دەستپاكی فیدراڵیی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە ماوەی مانگی ئەیلوولی رابردوودا 829 لێپرسراو و فەرمانبەری پلەباڵا فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی دارایی خۆیان پێشكەش بە فەرمانگەی خۆپاراستنی دەستەكە كردووە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2011ی هەمواركراودا دێت، كە ئامانج لێی ِێگریكردنە لە گەندەڵی و كەڵەكەبوونی سامانی نایاسایی لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا.بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، تیمەكانی پشكنین و وردبینی دەستەكە لە هەمان مانگدا 178 سەردانی مەیدانییان بۆ دامەزراوە جیاوازەكان ئەنجامداوە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە راستی ئەو زانیارییانەی لیپرسراوان تۆماریان كردووە. لە دەرەنجامی ئەم بەدواداچوونانەدا، تیمەكان توانیویانە 16 حاڵەتی 16 حاڵەتی بەكارهێنانی پۆست لەلای لێپرسراوان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بدۆزنەوە و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگرنەبەر.هاوكات، دەستەكە دوو راپۆرتی نوێی لەژێر ناوی بەرنامەی شەفافیەت و پاراستنی ماڵی گشتی بۆ وەزارەتەكانی كارەبا و ئاوەدانكردنەوە دەركردووە. لە پاڵ ئەمەشدا، چاودێری چڕی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە كراوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی سیستمی پارەدانی ئەلیكتۆنی.
 چاودێران پێیان وایە ئەم پڕۆسە بەردەوامە هەنگاوێكی گرنگە بۆ سەپاندنی سەروەری یاسا و شەفافیەت، هەرچەندە رای گشتی هێشتا چاوەڕوانی توندكردنی سزا جێبەجێكارییەكانە بەرامبەر بە كەمتەرخەمەكان..


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو