لەم هەفتەیەدا وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

کوردستان 10:55 AM - 2026/10/11

وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەردانی بەغداد بكاتەوە بۆ خولێكی نوێی گفتوگۆكان، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا،هەردوولا لەسەر هەمواركردنی یاسای بودجە و شایستە داراییەكان نەگەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی.
ئەم سەردانەی وەفدەكەی هەرێم لە كاتێكدایە، كە ناكۆكییە سەرەكییەكان لەسەر سێ دۆسیەی گرنگ چەقیون، هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای سەرژمێریی گشتی داوا دەكات پشكەكەی بگەیەنرێتە سەدا 14 پۆینت 14  بەڵام بەغداد پشكی هەرێمی بە سەدا 12 پۆینت حەوت دیاری كردووە ، هەروەها بەغداد داوا دەكات هەرێم رۆژانە 400 هەزار بۆ 500 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیمبكات. لە بەرامبەردا، هەرێم دەیەوێت بڕەكە لە نێوان 250 بۆ 280 هەزار بەرمیل بێت.یەكێكی تر للە كێشەكان ئەوەیە ،لایەنی فیدراڵی داوای تەسلیمكردنی تەواوی داهاتی نانەوتی دەكات، بەڵام هەرێم پێداگری لەسەر پاراستنی پشكی یاسایی خۆی دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو