لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆیە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکانی کۆیە و تەقتەق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە (11/10/2026) بەڕێوەچوو، پاش گوێگرتن لە تێبینی و داواکارییەکان، قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان هاوکاریان بێت لە چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان بۆ ئەوەی باشتر بتوانن خزمەتی دانیشتووانی کۆیە و تەقتەق بکەن.
جێگری سەرۆکوەزیران داواشیکرد بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییاندا، زۆرترین کارئاسانییان پێشکەش بکەن. هەروەها ئامادەیی خۆشی دەربڕی هاوکاربێت لە هاندانی وەبەرهێنەران تا لە بوارە جیاوازەکاندا لە سنوورەکە کاری وەبەرهێنان بکەن.