ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دەكرێت

کوردستان 09:13 AM - 2026/10/11

ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دەكرێت 
ئەمڕۆ  دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و، پرۆسەكە تا رۆژی چوار شەممە بەردەوام دەبێت.
دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە،وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بڕی  835 ملیار و 553 ملیۆن دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی نۆ خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق. هەر هەمان رۆژ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی بڵاوكردەوە.بەپێی خشتەكە مووچەی مانگی نۆ لە ماوەی چوار رۆژ دابەش دەكرێت، بەجۆرێك  ئەمڕۆ 11ی 10ی 2026 خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.سبەینێ‌ رۆژی دووشەممە، زیندانیە سیاسییەكان، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.رۆژی سێشەممە، خاوەن پێداویستیی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، خاوەن پێداویستیی تایبەت، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتەكانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، تەندروستی، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد، پلاندانان، بازرگانی، سامانە سرووشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ، شارەوانی، كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، كارەبا، ئەوقاف، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم مووچە وەردەگرن.
ڕۆژی چوارشەممەش هێزەكانی پێشمەرگە (فەرماندەیی دەڤەری یەك و دوو)، ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان، فەرماندەییەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری‌و فریاكەوتن مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو