ئەمریكا فڕۆكە بۆمب هاوێژەكانی بی وەنی لە بەریتانیا كشاندەوە

عیراق 11:32 AM - 2026/10/05

سوپای ئەمریكا سەرجەم فڕۆكە بۆمب هاوێژەكانی بی وەن  كە لە بنكەی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا لە شاری فەیرفۆرد  جێگیربوون، كشاندەوە و گەڕاندیانەوە بۆ بنكەكانیان لە ئەمریكا.ئەم بڕیارەی ئەمریكا لە پاشخانی نیگەرانییە ئەمنییەكانی پەیوەست بە پیلانی گومانلێكراوی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی ئەو دامەزراوەیە هاتووە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند لێپرسراوێكەوە بڵاویكردووەتەوە ، ئەم كشانەوەیە نوێنەرایەتی گۆڕانكاری لە پێگەی ئەمریكا دەكات، بەو پێیەی بنكەكە كە دەكەوێتە باكووری ڕۆژئاوای لەندەن، وەك ناوەندێك بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاردەهێنرا و تا  ئەم دواییە، 12فڕۆكەی بۆمبڕێژكراوی بی وەنی تێدابووە.

لای خۆشییەوە وەزارەتی جەنگی  ئەمریكا دانی بەوەداناوە كە هەموو فڕۆكە بۆمب هاوێژە ئەمریكییەكان كە لە هێزی ئاسمانی شاهانەی فێرفۆرد جێگیركراون، دووبارە لە بنكە سەرەتاییەكانیان لەناو ئەمریكادا جێگیركراونەتەوە.راشیگەیاندووە،ئەم بۆمب هاوێژانە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی تواناكانی هێرشی جیهانی لە خاكی ئەمریكاوە.

لە كۆتایی مانگی ئەیلولدا، پۆلیسی بەریتانیا پێنج گەنجی بەریتانی لە ناو سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ڤان لە نزیك بنكەی هێزی شاهانەی بەریتانیا دەستگیركرد، كە گومان دەكرا ئامادەكارییان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر بنكە سەربازییەكە كردبێت.

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی بەریتانیا پێنج گەنجەكە لە ناو ڤانەكاندا ماددەی بەنزین وەك خێرا كەرەوەی ئاگركەوتنەوە  دۆزرایەوە، بەڵام هیچ جۆرە بۆمبێكی ئامادەكراو نەدۆزرایەوە.
دواتر پۆلیس كەسێكی تری دوو رەگەزنامەی بەریتانی-ئێرانی لە لەندەن دەستگیركرد. سەرجەم دەستگیركراوەكان بە كەفالەت و بە مەرجی توند ئازادكراون بەڵام لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو