جەلال شێخ ناجی: باوەڕمان بە توانای دامەزراوە هەواڵگری و سەربازییەکانی هەرێم و عیراق هەیە

کوردستان 08:12 PM - 2026/09/30

جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان و کشانەوەی هێزەکانیان لە عیراق و هەرێمی کوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزەوە لە رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان دەڕوانین لە پشتگیری و هاوکاریکردنی گەلی کورد و عیراق و دام و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان و پێزانینمان هەیە بۆ قوربانییەکانیان .
باوەڕمان بە توانای بەهێزی دامەزراوە هەواڵگری و سەربازییەکانی هەرێم و عیراق هەیە ، کە دەتوانن سەروەریی خاکەکەمان بپارێزن .
لەم رۆژەدا تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی و هاریکاری بەردەوامی سەرجەم دامەزراوە هەواڵگری و سەربازییەکانی هەرێم و عیراق دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەمان .
جەلال شێخ ناجی
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو