رێبوار تەها:لە ئۆپراسیۆنەكەی پردێ‌ هەڵە هەبووە

کوردستان 03:19 PM - 2026/09/30

رێبوار تەها جێگری پارێزگاری كەركوك لەبارەی روودانی شەهیدبوونی دوو گەنجی كورد لە پردێ‌ رایگەیاند،هەڵە هەبووە و ئۆپراسیۆنەكە بەپەلەكراوە .

رێبوار تەها لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە  باوكی قوربانیەكان ئامادەیبوون رایگەیاند، بە فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لیژنەیەك لە بەغدادەوە هاتووە بۆ كەركوك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی پردێ‌ ، رێبوار تەها داواشی لە دانیشتوانی پردێ‌ كرد ، دان بە خۆیاندا بگرن تا ئەو كاتەی لیژنەكە لێكۆڵینەوەكانی تەواو دەكات و دڵنیادەبنەوە لەوەی كارەكە دووبارەنابێتەوە.

رێبوار تەها راشیگەیاند،هەردوو قوربانیەكە بەپێی یاسا بە شەهید هەژماردەكرێن و سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرجەم زەرەر و زیانەكان قەرەبوودەكاتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو