وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا بەشێك لە هێزەكانی لە هەولێر دەهێڵێتەوە

کوردستان 11:32 AM - 2026/09/30

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی، ئەمریكا لە هەولێر ئامێر و كارمەندەكانی دەگوازێتەوە، بەڵام بۆ پاراستنی نێردە و ناوەندە دیپلۆماسییەكانی، ژمارەیەك لە هێزەكانی مارێنز و سیستمی بەرگری دەهێڵێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، لێپرسراوانی ئێستا و پێشووی ئەمریكا ئاماژەیان بەوە كردووە، لە هەولێر ژمارەیەك لە هێزەكانی مارێنزی ئەمریكی دەمێننەوە بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەكان، لەگەڵ ئەو بەڵێندەرانەی بۆ پاراستنی فڕۆكە جەنگییەكانی F-16 و تانكە دروستكراوەكانی ئەمریكا كاردەكەن. ئاماژە بەوەشدەكەن، سوپا پێشتر سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی لە هەولێر كشاندووەتەوە.

لێپرسراوەكان دەڵێن، سەرەڕای بەردەوامیی هێرشەكانی ئێران و میلیشیاكان، ئەگەری زۆرە ئەمریكا بەرگرییە ئاسمانییەكانی بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و كۆنسووڵخانەی لە هەولێر زیاتر بكات.

ئەم كشانەوە سەربازییەیە دوای رێككەوتنێكی نێوان ئیدارەی بایدن و سەرۆكوەزیرانی پێشووی عیراق دێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا تاوەكو ساڵی 2026. 

هەروەها لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ئەمریكا كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە رەسمییەكانی دەهێنێت، بەڵام توانا هەواڵگریییەكان، چاودێری و تواناكانی دیكەی لە ناوچەكەدا دەهێڵێتەوە و دەتوانرێت لە عیراق بەكاربهێنرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو