لە كۆبونەوەیەكدا لایەنی هەرێم و بەغداد ریككەوتن لەسەر دابڕینی كۆلێجەكانی خانەقینی سەر بە زانكۆی گەرمیان و كردنیان بە زانكۆیەكی سەربەخۆ، ئەمەش وەك دەستپێكی داننان بە زانكۆی گەرمیان .
لەوبارەیەوە سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند،وەفدی خوێندنی باڵای هەرێم و عیراق لە بەغداد كۆبوونەوەو رێككەوتن لەسەر ئەوەی دان بە زانكۆی گەرمیاندا بنرێت و زانكۆیەكی تایبەت بەخانەقینییەكان بكرێتەوە و سەرۆكی زانكۆكەكە خەڵكی خانەقین بێت و خوێندكار لە دهۆكەوە تا خانەقین وەربگرێت ، سروە محەمەد باسی لەوەشكرد نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بەردەوام لەگەڵیاندا بووە و دەسەڵاتی تەواوەتیان داونەتێ بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفت،ە چونكە ئەمە گرفتێكی گەورە بووە لە گەرمیان .