لە سلێمانی چلەی ماڵئاوایی شاعیر و ئەدیب و چیرۆكنووس حسێن عارف بەڕێوەچوو

کوردستان 10:21 PM - 2026/09/25

لەسلێمانی چلەی ماڵئاوایی شاعیرو ئەدیب و چیرۆكنووس حسێن عارف، بەئامادەبوونی  بەشێك لەبەرپرسان و دۆست و هاوڕێیانی، بەڕێوەچوو. لەچلەكەدا تیشك خرایە سەر وێستگەكانی ژیانی ئەو كەڵە نوسەرەو تێڕوانینی بۆ دنیای ئەدەبیاتی كوردی و ڕۆڵی لەكایەی سیاسی، كە ناوبراو جگە لەوەی قەڵەمێكی سەنگین و بە بڕشت بووە، هاوكات پێشمەرگەش بووە، حسێن عارف لە ساڵی 1936 لەسلێمانی لەدایك بووەو لەماوەی 90 ساڵی تەمەنی خزمەتێكی زۆری ئەدەبیاتی كوردی كردووەو چەندین ڕۆمان و چیرۆكی نوسیوە. 40 ڕۆژ لەمەو بەر بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو