ئۆلیگ كۆبیاكۆڤ، سەرۆكی رێكخراوی "فاو" لە روسیا ئاماژەی بەوە كرد كە ژمارەی برسییەكان لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی 2025دا بە بڕی 14 ملیۆن كەس كەمی كردووە، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ باشتربوونێكی هێواش لەو رێژەیەدا.
ئاشكراشی كرد كە ژمارەی برسییەكان تا ساڵی 2025 گەیشتووەتە 645 ملیۆن كەس، كە دەكاتە 7.8%ی كۆی دانیشتووانی زەوی.
رونیشی كردەوە ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە ساڵی 2024 بڕی 14 ملیۆن كەس كەمتری كردووە، هەروەها بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی 43 ملیۆن كەس دابەزیوە، كە ئەمەش جێگیربوونی ئاڕاستەی باشتربوون نیشان دەدات، ئەگەرچی بە شێوەیەكی هێواشیش بێت.
لە لایەكی ترەوە، ئەو لێپرسراوەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە كرد داتاكانی "سیستەمی جیهانی بۆ زانیاری و ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە"ی سەر بە رێكخراوەكە دەریخستووە كە لە ئێستادا 41 دەوڵەت پێویستیان بە هاوكاریی خۆراكی دەرەكی هەیە، كە 31 دەوڵەتیان كەوتوونەتە كیشوەری ئەفریقاوە.