داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لەرۆژی 19 ـی ئەیلوولی 2026 تا 25 ـی ئەیلوولی2026، بڕی 11 ملیار و 773 ملیۆن و 224 هەزار و 228 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك، بڕی 11 ملیارو 773 ملیۆن و 224 هەزار و 228 دینار بووە و 68%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیەو 32% ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15 ـی كانوونی یەكەمی 2022، ، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.