لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (16/9/2026) بە ئامادەبوونی تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، باس لە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرا. لەمبارەیەوە جەختکرایەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە کە لە ئاستی ئیدارەدانی قۆناغەکەدا بێت.
سەبارەت بە دۆخی سیاسیی عيراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، باس لە پێویستیی پێکەوەکارکردن و هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ کرا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و هەوڵدان بۆ گەشەپێدانی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتیان