وەزارەتی كارەبای هەرێم هاوبەشانی ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت ،دانە غاز بەرهەمهینانی غازی بۆ كێڵگەكانی كارەبا كەمكردووەتەوە و لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەركردن و ئاسایبونەوەی دۆخەكە .
وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەكدا هاوبەشانی كارەبای ئاگادار كردووەتەوە كە كۆمپانیای دانە غاز بڕی هەناردەی غازی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمكردووەتەوە ، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی هەزار مێگاوات كەمی كردووە.
لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە،كە وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە پەیوەندیدان لەگەڵ كۆمپانیای دانە غاز بۆ چارەسەركردن و ئاسایبوونەوەی هەناردەی غاز و بەرهەمهێنانی كارەبا.