دەستەی دەستپاكی عراق رێگری لە بەفیڕۆدانی زیاتر لە 34 ملیار دینار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی دەوڵەت لە ئەنبار دەكات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە نووسینگەی ئەنباری سەر بە دەستەی دەستپاكی، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری لە لقی ئەنباری بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی دەوڵەت، بۆیان دەركەوتووە سەرپێچی لە مەزەندەكردنی نرخی موڵكێك كراوە. موڵكەكە رووبەرەكەی زیاتر لە 136 دۆنمە و سەرەڕای ئەوەی دەكەوێتە شوێنێكی ستراتیژی لەسەر رووباری فورات، بەڵام بە نرخێكی كەم مەزەندە كراوە كە لەگەڵ بەهای راستەقینەی خۆیدا ناگونجێت، هاوكات سەرپێچی لە رێكارەكانی راگەیاندنی مەزادەكەشدا هەبووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی دەوڵەت لە ئەنبار نرخی موڵكەكەی بە 3 ملیار و 129 ملیۆن و 840 هەزار دینار دیاریكردووە، واتە هەر دۆنمێكی بە 23 ملیۆن دینار خەمڵاندووە. تیمی لێكۆڵینەوە بۆ بەراوردكردنی نرخی موڵكە هاوشێوەكان سەردانی چەند نووسینگەیەكی خانووبەرەی لە رومادی كردووە، دەركەوتووە نرخی هەر دۆنمێكیان نزیكەی 300 ملیۆن دینارە و بەهای گشتیی موڵكەكە 37 ملیار و 422 ملیۆن دینارە. بەمەش جیاوازیی نێوان هەردوو نرخەكە كە دەبێتە بڕی بەفیڕۆچوونی گشتی، 34 ملیار و 292 ملیۆن و 160 هەزار دینارە.
دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی نەزاهە لە ئەنبار بڕیاریدا رێكارەكانی مەزادی ئاشكرا بۆ موڵكەكە رابگیرێن. هەروەها بڕیاردرا لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بن و بەڵگەنامەكان بۆ بەشی وردبینیی دەرەكی رەوانە بكرێن، تاوەكو پێداچوونەوەیان