پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک بۆ کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری دێرین پیر حسین مەرعان

کوردستان 07:25 PM - 2026/09/03

بەڕێزان / کەسوکار و  خانەوادەی  تێکۆشەری دێرین (پیر حسین مەرعان ).

بۆ کۆچی دوایی  تێکۆشەری  دێرین  وکەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی  ئێزدیخان ، ( پیر حسێن مەرعان ) لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین .

کاک حسێن مەرعان لەڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا  سەرکەوتوانە چەندین ئەرکی حزبی و پێشمەرگایەتی لەئەستۆ گرتوە و لێپرسراوی نوسینگەی کاروباری  ئێزدیەکان لە سکرتاریەت و نوێنەری هەڤاڵ مام جەلال بوو لە ئێزدیخان. 

لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی بە گشت لایەکتان ببەخشێت . 

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو