بەڕێزان
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی
مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ
بە بۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی تۆماری جیهانیی گینیس بۆ پڕۆژەی گەورەترین ڕستەی بەدرەخت ڕوێنراو لەناو کەمپی زانکۆدا، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەگشت بوارە زانستیەکاندا بۆ دەخوازین
بەدەستهێنانی ئەم نازناوە هەنگاوێکی گرنگ و مایەی شانازییە بۆ زانکۆی سلێمانی لە گرنگیپێدان به ژینگە و ڕێژەی سەوزایی لەناو زانکۆ و سلێمانی و گشت کوردستاندا .
دووبارە پیرۆز بێت