سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان لەبەردەم كەمپی زانكۆی گەرمیان لە كەلار ڕێكخست و رایانگەیاند، وەك سێ یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان نۆ ساڵە چاوەڕێی دامەزراندن دەكەن و بایۆمەتریان كردووە، بەڵام هیچ یەكێك لەو بەڵێنانەی كە پێیاندراوە جێبەجێ نەكراوە.