قوباد تاڵەبانی: بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی مەهدی زانا غەمبار و دڵگران بووین

کوردستان 11:03 PM - 2026/08/29

مەهدی زانا، سیاسەتمەداری ناسراو و نیشتمانپەروەرێکی گەورەی کورد بوو. بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەم تێکۆشەرە ئاشتیخوازەی کورد غەمبار و دڵگران بووین. بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستە خاتوو لەیلا زانای هاوژینی و هەموو گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین روحی مەهدی زانا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و خەون و ئاواتەکانی بۆ گەلی کورد و چەسپاندنی ئاشتی لە هەموو ناوچەکەدا بەدیبهێنێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو