كەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارینی تاوەباران هەیە

کوردستان 03:36 PM - 2026/08/29

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان سبەینێ‌ لە هەندێك ناوچە تاوەباران دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.

كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەش و هەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردووەتەوە‌و ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك كاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەبارانی كورتخایەن بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

بەپێی پێشبینیەكان،پلەكانی گەرما ئەمڕۆ بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ یەك بۆ دوو پلە بەزردەبنەوە و ئەگەری باران بارینیش لە چەند ناوچەیەك هەیە. لە بارەی كەشی سبەینێشەوە، كەشناسیی دەڵێت ئەگەری تاوەباران لە چەند ناوچەیەكی هەرێم هەیە و پلەكانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو