راوێژكارێكی زەیدی: یەدەگی دراوی بیانی عیراق 79 ملیار دۆلارە

کوردستان 02:43 PM - 2026/08/29

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، یەدەگی دراوی بیانیی وڵات هیچ مەترسیەكی لەسەر نییە و  بەپێی خەمڵاندنەكانی سندوقی نێودەوڵەتیی دراویش بۆ ساڵی 2026، كۆی یەدەگی عیراق گەیشتوەتە نزیكەی 79ملیار و 200ملیۆن  دۆلار.

دەشڵێت، ئەو بڕە دراوە بیانییە بەشی دابینكردنی هاوردەكردنی كەلوپەل و خزمەتگوزارییەكانی زیاتر لە نۆ مانگ دەكات. بەپێی پێوەرە ژمێرەییەكانیش، تمویلكردنی بازرگانی دەرەكی بۆ شەش مانگ بە ئاستێكی باش دادەنرێت، بەڵام دابەزینی تۆماركراوی ئەمساڵ پێویستی بە وشیاری و بەدواداچوونی زیاتر هەیە تا ئاستی دڵنیایی لە دەست نەدرێت. 
مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەشكردووە، یەدەگی دراوی بیانی رۆڵێكی سەرەكی لە پاراستنی سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عیراقیدا دەگێڕێت و وەك هێڵی یەكەمی بەرگریی دەستنیشان دەكرێت، چونكە بانكی ناوەندیی لە رێگەی دابینكردنی دۆلار و پڕكردنەوەی داواكارییە یاساییەكانەوە ڕێگە لە فشارەكان دەگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو