خاتوونی بەڕێز و تێکۆشەر لەیلا زانا
بنەماڵەی سەربەرزی کاک مەهدی زانا
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خەباتگێڕی دێرین، کاک مەهدی زانا، لە دڵەوە دڵگران و غەمبار بووین.
کاک مەهدی سیمبولێکی پۆڵاینی خۆڕاگری، ئازایەتی و هەڵوێستی نەبەردی گەلەکەمان بوو و تەمەنێکی پڕ لە سەروەریی لەپێناو زمان، شوناس و مافە رەواکانی گەلی کورد بەخشی.
لەدەستدانی ئەو کەڵەپیاوە بۆ هەموو کوردێک خەمێکی قووڵ و کۆستێکی گەورەیە. خەباتی بەڕێزتان و کاک مەهدی، لاپەڕەیەکی پڕ لە شکۆیە کە هەرگیز لە دڵی ئەم میلـلەتەدا کاڵ نابێتەوە.
سەرەخۆشیتان لێدەکەین و وەک هەمیشە خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی کاک مەهدی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە بەڕێزتان و بنەماڵە و هاوڕێیانی ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان