بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی باکوری کوردستان و سەرۆکی پێشووتری گەورە شاری ئامەد مامۆستا مەهدی زانا لەناخی دڵەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و گشت هەڤاڵان و جەماوەری شاری ئامەد دەکەین کە کۆچکردوو بە درێژایی تەمەنی درێغی نەکرد لە خزمەتکردنیان و لە داکۆکیکردن لە مافەنەتەوەییەکانی گەلی کورد و لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا و لەم رێگایەشدا تووشی زیندان و مەنفا و چەرمەسەری زۆر هاتبوو.
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکرد بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی ببەخشێت بە گشت لایەک.