زیاد جەبار ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لە خەباتی گەلی كورد و هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتی كردو رایگەیاند: بەدرێژایی مێژوو خەبات و تێكۆشانەكانی گەلی كورد لە پێناو دروستكردنی كیانی سەربەخۆ بووەو هەركاتێكیش پێكەوە بووبێتن دەستكەوتی باشیان هەبووە، لە ئەگەری پەرتەوازەییش میللەتەكەمان زەرەرمەند بووە. راشیگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام تەئكیدی لە یەكڕیزی ناو ماڵی كورد كردووەتەوە.