بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان، یانەی سیاوچەمانە لە هەڵەبجە خوێندنەوەی بۆ وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز كرد، كە لەلایەن نووسەرێكی هەورامییەوە بۆ شێوەزاری هەورامی وەرگێڕدراوە.