ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، پێشبینیەكانی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەنێوان دیمەشت و تەلئەبیب راگەیاندو وتی،پێشبینی دەكەم بەم زووانە دانوستانەكان لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بەرێككەوتنێكی ئەمنی دەستپێبكەنەوە.
شیبانی ئاماژەی بەوەشكرد: پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕابوون دوای ئەوەی لە 18ی ئابدا هێرشی كردە سەر بنكەی ئاسمانیی ئەبو زهور. شەیبانی تەئكیدیی لەوەش كردەوە ئێستا سوریا متمانەی بە ئیسرائیل نییە و لە پێشینەی كارەكانیان راگرتنی هێرشەكانیەتی بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی.
وەزیری دەرەوەی سوریا باسی لەوەشكرد: دیمەشق دەستی ئاشتی و دیبلۆماسی درێژ دەكات و پێویستە ئیسرائیل ئەم دەرفەتە مێژووییە بقۆزێتەوە، چونكە ئیسرائیل هەوڵیدا لەڕێگەی هێزی سەربازییەوە ئاسایشی خۆی بپارێزێت، بەڵام لەهیچ شوێنێكدا سەركەوتوو نەبوو.
واشنتۆن زیاتر لەساڵێكە هەوڵدەدات نێوەندگری رێككەوتنێكی ئەمنی نێوان ئیسرائیل و حكومەتی ئەحمەد شەرع بكات كە هاوپەیمانێكی نوێی ئەمریكایە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.