بەئامادەبوونی لێپرسراوان و گەنجانی هەرێمی كوردستان و باشووری عیراق، لەبەغدادی پایتەخت چالاكییەك بۆ خستنەڕووی بەهرەو تواناكانی گەنجان بەڕێوەچوو.
بەشداربووان چالاكییەكەیان بەگرنگ وەسفكرد، لایخۆشیەوە، بریكاری وەزارەتی و وەزرش و لاوانی عیراق بۆ كاروباری لاوان، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئامانجمان هاوكاری كردنی گەنجانە بۆ دۆزینەوەی بەهرەكانیان و دەمانەوێت زۆرترین هەلیان بۆ بڕەخسێنین بۆ ئەوەی بتوانن بگەن بەو خەونەی كە هەیانە. هاوكات وەزیری ژینگە رایگەیاند، هەوڵدەدەن بێ جیاوازی لە زاخۆوە تاوەكو بەسرە كار بۆ گەنجان بكەن