لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی بەغداد دەكرێت

کوردستان 01:13 PM - 2026/08/22

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی هەشت بە ئەلیكترۆنی ڕەوانەی بەغداد دەكات و وەفدێكی  تەكنیكیش بۆ وردبینیكردن و روونكردنەوە لەسەر لیستەكە دەچنە وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی هەشت بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی رەوانەی بەغداد دەكرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە 16ی ئابەوە ئامادەكردنی لیستەكە بە سیستمی پەیڕۆڵ كۆتاییهاتووە. بەپێی زانیارییەكان، هەزار و 189 یەكەی ژمێریاریی وردبینییەكانیان تەواو كردووە و هیچ گرفتێكی هونەری لە لیستەكەدا نەماوە، چاوەڕوانیش دەكرێت وەفدی  هەرێم بۆ چەسپاندنی شایستە داراییەكان سەردانی بەغداد بكەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە مانگی رابردوو  لە 22ـی تەمووز لیستی مووچەی مانگی حەوت  نێردرا و لە 17ـی ئاب بڕی 830 ملیار و 782 ملیۆن دینار گەیشت، دوای ئەوەی بەغداد 120 ملیار دیناری وەك بەشە داهاتی نانەوتی بڕی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو