تیمێكی عیراقی و نوێنەرانی زۆربەی پارێزگاكانی عیراق بە سەرپەرشتی پڕۆژەی نیشتمانی بۆ ئاشتەوایی لە عیراقدا كە خاوەنی زنجیرەیەك دەستپێشخەری و بەرنامەی سیاسین و لەلایەن حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عیراقەوە (بەتایبەت دوای ساڵی 2006 ڕاگەیەندراون، لە سەردانێكیان بۆ شاری سلێمانی لەلایەن بزاڤی ئاشتی باشووری كوردستان. پێشوازیان لێكرا
ئامانجی سەردانەكەیان بەسەركردنەوەی مەزاری سەرۆك مام جەلال بوو. لە سەردانەكەیان باسیان لە مێژووی پڕ لە سەروەری و شانازی مام جەلال كرد كە وایكردووە ئەمڕۆ نوێنەری تەواوی پارێزگاكانی عیراق لەسەر مەزاری مام ئامادە بن.