لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان سەرجەم هێزە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی هەرێم و عیراق کرایەوە ، لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەریی گرژییەکان و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەمان .
لەبەرئەنجامی راپۆرتی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ، قوباد تاڵەبانی روونکردنەوەی زیاتری داو رایسپاردن وەک هەمیشە بەردەوام بن لە راپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانیان و هۆکاری سەرەکی بن لە سەرخستنی پرۆسە ئەمنیی و هەواڵگرییەکان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکاندا و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان قەت نەبووەو نابێتە بەشێک لە کێشەکان و دەمانەوێت بە دیالۆک پرسەکان یەکلایی بکەینەوە و لەم هەلومەرجەشدا بە ویستی گەلەکەمان هەنگاوەکانمان بنێین