وەڵامی حكومەتی ئەڵمانیا بۆ لێكۆڵینەوەیەكی گرووپی پەرلەمانی چەپ دەریخستووە كە لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا لە كۆی هەشت هەزارو 320 پێداچوونەوەی داواكاری پەنابەری سەدا 23 پۆینت دووی بەهەڵوەشاندنەوە یان كشانەوە كۆتایی هاتووە، كە زۆربەیان بۆ پەنابەرانی سوریان.
دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لەكانوونی یەكەمی ساڵی 2024، سەدان هەزار پەنابەری سووری بەتایبەتی لەتوركیاو لوبنان و ئوردنەوە گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان، سەرەڕای بەردەوامی گرژییە ئەمنییەكان لەهەندێك ناوچە و نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون و هاوكاری.
لەمانگی حوزەیرانی رابردووشەوە فەرمانگەی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ كۆچ و پەنابەران، پرۆسەی پێداچوونەوەی خۆی فراوانتر كردووە بۆ ئەو پەناخوازانەی ماوەی 21 مانگە لەو وڵاتەن، ئەوانەی پێویستیان بەپاراستنی تایبەت نییە، هەروەها ئەوانەی تۆڕێكی پشتیوانییان لەسوریا هەیە، ئەمەش دوای باشتربوونی دۆخی مرۆیی.