رۆژی چوارشەممە بۆ سێیەم رۆژی یەك لە دوای یەك نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی نەوتیش دابەزی.
نرخی زێڕ ئەمڕۆ لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بە رێژەی سەدا یەك پۆینت 4 بەرزبووەوە و گەیشتە چوار هەزارو 140 دۆلار. لە گرێبەستەكانی داهاتوودا نرخی زێڕ بە رێژەی سەدا یەك بەرزبووەوە و نزیك بووەوە لە چوار هەزارو 198 دۆلار.
دوای دابەزینە گەورەكانی دوو رۆژی رابردوو، نرخی نەوت جێگیربووە و نرخی نەوتی برێنت بە 74 دۆلارو 72 سەنت و نەوتی تەكساسیش بە 71 دۆلارو 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دابەزینی نرخی نەوت هۆكارەكەی بۆ كەمبوونەی پەرەسەندنەكانی ناوچەكەوە هەیە. قەتەر رایگەیاندووە كە ناوبژیوانان لە هەوڵەكانیاندا بۆ كۆتاییهێنان بە گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران پێشكەوتنیان بەدەستهێناوە.
بەڵام لەلایەكی دیكەوە، ماڵپەڕی ئاكسیۆس ئاماژەی بەوەكردوە كە ئەمریكا و ئێران و بەنێوەندگیری عومان نزیكن لە گەیشتن بە رێككەوتنێكی كاتی بۆ دوبارە كردنەوەی گەروی هورمز، ئەوەش نرخی نەوت دادەبەزێنێت و بازار جێگیردەكات.