لە ئەنجامی هەماهەنگی و هاوکارییە ئەمنییەکان لەنێوان بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دەزگای دژەتیرۆری عیراق و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عیراق، ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی دا*عــ*ـش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرا.
تۆمەتبارەکە پێشتر چەند پۆست و بەرپرسیارێتییەکی لە ناو ڕیزەکانی دا*عــ*ــش لە ناوچە جیاوازەکاندا هەبووە و بەشداریی لە ئەنجامدانی ژمارەیەک هێرشی تیــ.ــرۆریســ.ــتی دژی هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان کردووە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و لە چوارچێوەی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان دەزگا ئەمنییەکاندا بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.