گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ڕانەگیراون، سەرچاوەیەك دەڵێت تەنها چەند گەشتێك هەڵوەشاونەتەوە و خشتەی گەشتەكانی داهاتووش ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەكەن دوورە لە ڕاستییەوە.
بەوتەی سەرچاوەكە، جگە لە هەڵوەشانەوەی چەند گەشتێك نەبێت، ئێستا بەپێی خشتەكان كە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەكانەوە ڕێكخراوە هێڵی ئاسمانی عیراقی هەفتەی دوو گەشتی هەیە، هێڵی ئاسمانی پێگاسۆس 2026/8/3 گەشتی دەبێت، هێڵی ئاسمانی ئەی جێت 2026/8/5 گەشتی دەبێت، وە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی تریش بەپێی خشتەكانی فڕۆكەخانەكە بەردەوامە.