کاردانەوەکان بەرامبەر لێشاوی کۆچبەرانی مەغریب بەرەو ئیسپانیا
لێشاوی نزیکەی 50 هەزار کۆچبەری نایاسایی لەمەغریبەوە بۆ ناو خاکی ئیسپانیا لە چەند سەعاتی رابردوودا، قەیرانێکی سیاسیی گەورەی لەناو یەکێتیی ئەورووپا دروستکردووە و بووەتە هۆی ئەوەی چەندوڵاتێک، بەتایبەتی ئیتاڵیا، داوای دەرکردنی ئیسپانیا لەناوچەی شنگن بکەن.
ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە هەژماری خۆی لەسەکۆی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای گرتنەبەری ڕێکاری توند دەکات بەرامبەر بەو دۆخە.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە پەیامەکەیدا ڕاشکاوانە نووسیویەتی، هەڵپەساردنی کاتیی ڕێککەوتننامەی شنگن لەگەڵ ئیسپانیا، بڕیارێکی پێویستە بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییانمان.
ئەنتۆنیۆ تایانی پێیوایە گرتنەبەری ئەم هەنگاوە و داخستنی کاتیی سنوورەکان لە چوارچێوەی شنگن، تەنیا بۆ پاراستنی ناوخۆی ئیتاڵیا نییە، بەڵکو هەنگاوێکی حەتمییە بۆ بەرگریکردن لە تەواوی سنوورەکانی ئەوروپا لە بەرامبەر ئەو لێشاوە گەورەیەی کۆچبەران.
ئیتاڵیا هیچ سنورێكی وشكانی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا هاوبه‌ش نییه، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه كه پێده‌چێت مه‌درید ناڕه‌حه‌ت بكات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شتیارانی ئاسمانی و ده‌ریایی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌بێت، چونكه ده‌بێت پاسپۆرت نیشان بده‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێبدرێت بچنه ژوره‌وه.
لای خۆیەوە ئاندی بێرنهام سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، هاتنی كۆچبه‌ران بۆ ناو ئیسپانیا له باكوری ئه‌فریقاوه "جێگه‌ی نیگه‌رانییه" و حكومه‌ته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به مه‌دریده‌وه كردوه بۆ تێگه‌یشتن له كاریگه‌رییه‌كانی و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی.
ئاندی بێرنهام به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاندوه، "ئه‌وه مه‌ترسیداره، ده‌زانم خه‌ڵك ئه‌و دیمه‌نانه ده‌بینن و ده‌یانه‌وێت هه‌ندێك هه‌نگاو بنێن".
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، به سه‌ركه‌وتویی شه‌پۆلی په‌ڕینه‌وه‌كانی بۆ ناو شاره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كردوه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سه‌ی سنوره‌كانیان به‌زاندوه، خۆبه‌خشانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ناوچه‌ی شنگن ڕێگه به گه‌شتكردن به‌بێ پاسپۆرت ده‌دات له نێوان 29 وڵاتی ئه‌وروپیدا، هه‌رچه‌نده وڵاتانی ئه‌ندام ده‌توانن به هۆكاری ئه‌منی یان ڕێكوپێكی گشتی به شێوه‌یه‌كی كاتی كۆنترۆڵی سنوره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
ئەمریکاش ئەم ڕووداوەی قۆستەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئیدارەی پێشووی جۆ بایدن و دیموکراتەکان، ستیڤن میڵەر، جێگری سەرۆکی دیوانی کۆشکی سپی وداڕێژەری سەرەکیی پلانەکانی ترەمپ بۆ بەرەنگاربوونەوەیکۆچبەران، ڤیدیۆی کۆچی ئەم کۆچبەرانەی بڵاوکردەوە و بەسیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی رکابەری بەراورد کرد.
میڵەر لە پۆستێک دا لە سەکۆی ئێکس نووسیویەتی، دیموکراتەکان ماڵەکانتان دەبینن کە لەلایەن داگیرکەرانەوە پێشێل دەکرێن و دەدزرێن، ئەوانیش بۆ ئەودیمەنە دڵخۆش دەبن.
هەر لەو چوارچێوەیە دا، ستیڤن چیۆنگ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی کەناڵیفۆکس نیوزی لەبارەی سیوتاوە بڵاوکردەوە و نووسی، ئەمە ئەو شتەیە کە لە سەردەمی جۆ بایدن روویدا.سوپاس بۆ خودا کە سەرۆک ترەمپ هەڵبژێردرا تاوەکورێگری بکات لەوەی هیچ شتێکی وا لەژێر چاودێریی ئەو دارووبدات.