داهاتی یەك مانگی سلێمانی 55 ملیاری تێپەڕاند

کوردستان 11:09 AM - 2026/07/31

داهاتی مانگی رابردووی سلێمانی، لە رۆژی 1ـی7ـی 2026 تا 31ـی 7ـی 2026، بڕی 55 ملیار و 406 ملیۆن و 27 هەزار و 935 دینار بووە، هاوكات داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 13 ملیار دینارە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك مانگی راگەیاندووە، بە شێوەیەك بڕی 55 ملیار و 406 ملیۆن و 27 هەزار و 935 دینار بووە و  75%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 23% ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 2% ـی مەقاصەیە.

هاوكات داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لەرۆژی 25ـی7ـی 2026 تا 31ـی7ـی 2026، بڕی 13 ملیار و 595 ملیۆن و 796 هەزار و 370 دینار بووە و 78%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 22% ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022 ، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو