فەرماندەییی هێزە چەكدارەكانی عیراق، زنجیرەیەك بڕیار و رێنمایی نوێی لەبارەی رەوشی ئەمنی و سەربازیی وڵات دەركرد.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئاڕاستەی كردووە بە بەرزكردنەوەی ئاستی ئاگاداركردنەوە ئامادەباشی و ئامادەیی تەواو لە سەربازگە و بنكە سەربازییەكاندا.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، تەئكیدی لەسەر جێبەجێكردنی پلانی هەواڵگریی پێشوەختە كردووەتەوە بۆ پووچەڵكردنەوەی هەر هەوڵێك بۆ ئامانجگرتن یان بەزاندنی سنوورەكان.
لەلایەكی ترەوە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوە دا، دەبێت پەلەبكرێت لەدابینكردن و پڕچەككردنی تایبەت بە سیستمەكانی رادار ودۆزینەوەی پێشوەختەو بەرگریی ئاسمانی.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا سەباح نوعمان ئاماژەی بەوەكردووە، پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ بە تەواوی ئەرك و بەرپرسیارێتیی تایبەتی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكانی دەوڵەتە.
لەكۆتایی قسەكانیشیدا وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق باسی لەوەكردووە، هەندێك لایەنی دەرەكی هەوڵدەدەن خاك و ئاسمانی عیراق بخەنە ناو هاوكێشەو حیساباتی ململانێكانەوە، بەڵام سیستەمە سەربازیی و ئەمنییەكانی عیراق بە بەرزترین ئاستی رێكخراوەیی و ئامادەیییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكاندا دەكەن.