دەستەی كەشناسیی عیراق پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و سبەی شەممە لە پێنج پارێزگا پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
دەستەی كەشناسیی عیراق ڕایگەیاندووە، سبەی كەش ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ بوونی هەندێك هەور لە تەواوی وڵات، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەكان، سبەی لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك 43 پلە، لە هەولێر 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار 47 پلە، دیالەش 48 پلەی سلیزی دەبێت، بەڵام لە پارێزگاكانی كەركووك، بەغداد، بابل، سەڵاحەدین، واست، كەربەلا و دیوانیە بەرز دەبێتەوە بۆ 49 پلەی سیلیزی.
لە پێنج پارێزگای تریش كە بریتین لە نەجەف، موسەننا، زیقار، میسان و بەسرە 50 پلەی سیلیزی دەبێت.
دەستەی كەشناسی بۆ كەشوهەوای رۆژی یەكشەممە ئاماژەی بەوەكردووە، كەش ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور لە ناوچەكانی باكوور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی شەممە دەبن.