بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری كۆیە هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر خنكان دەستپێكردووە

کوردستان 02:37 PM - 2026/07/26

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری قەزای كۆیە، لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی مردن بەخنكان، چەندین تابلۆی هۆشیاری لەسەیرانگا و كەپرە گەشتیارییەكان  جێگیركرد. بەوتەی  بەڕێوبەرایەتیەكە، ئەو تابلۆیانە بە سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی نووسراون و ئامانجیان ئاگاداركردنەوەو ڕێنماییكردنی گەشتیارانە بۆ ئەوەی خۆیان بەدوور بگرن لە مەلەكردن لە شوێنە مەترسیدارەكان و پابەندبن بە رێنماییەكانی پاراستنی سەلامەتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو